خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1092 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 843 كەسیش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 11073 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 263 كەس و سلێمانی 299 كەس و لە گەرمیان 74 كەس و دهۆك 425 كەس و هەڵەبجە 3 كەس و ڕاپەرین 28 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 483 كەس چاكبوونەوە و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3761 كەس.