سەردێر

ئێران، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا دوو ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هەزار و 586 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 هەزار و 586 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 185 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ی نیسانی 2021، دوو ملیۆن و 6 هەزار و و 934 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 63 هەزار و 883 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بۆ دوو ملیۆن و 684 هەزار و 570 كەس بەرزبۆتەوە.