سەردێر

تەندروستی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك
لەبارەی ئەو كەسەی لە هەولێر ڕۆژی دووشەممە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو ڕۆژی سێشەممە تووشی ئازار و تا بووە، تەندروستی هەولێر دەڵێت ئەوە شتێكی چاوەڕوانكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، كە ئەو كەسەی لە هەولێر رۆژی دووشەممە پێكوتەی كۆرۆنای وەرگرتووە و سێشەممە تووشی ئازار و تا بووە ئەوە شتێكی چاوەڕوانكراوە و لە هەندێك كەس ڕوودەدات و پێویستی بە پشوو هەیە.

دەقی روونكردنەوەكە:-

روونكردنەوەیەك لە تەندروستیی هەولێر
سەبارەت بەو بەڕێزەی كەوا نیشانە لێ دەركەوتووە دوای وەرگرتنی پێكوتە

لەڕۆژی دووشەمە بەرواری ٥/٤/۲٠۲۱ بەیانیەكەی لە بنكەیەكی تەندروستی پێكوتەی دژە كۆڕۆنای وەرگرتووە، وە لەڕۆژی دوایی سێشەممە ٦/٤/۲٠۲۱ تووشی ئازاری لەش و تاهاتووە كە ئەم نیشانە لاوەكیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانكراوە و لەهەندێك كەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆماوە ۲٤ بۆ ٤۸ كاتژمێر بمێنێتەوە، ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ ۷/٤/۲٠۲۱ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كردووە چارەسەری تەواوی پێشكەش كراوە بۆ ماوەكی كاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە، تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بەناوبراو كردووە وبەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەكات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی كە تا دێننە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر