سەردێر

ناوخۆی هەرێم بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند

خەڵك

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوكردەوە و دەڵێت، قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تا 06:00ی بەیانی دەبێت.

بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتژمێر 08:00ی شەوی 8/4/2021 تا كاتژمێر 08:00ی شەوی 12/4/2021 جێبەجێ دەكرێن.