خەڵك
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێكی كراوەیە و ڕەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە ڕابگەیەندرێت”.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێكی كراوەیە و ڕەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە ڕابگەیەنرێت.
وتیشی: ”ڕەنگە لە سبیەنێوە، چوار بۆ پێنج ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنین”.
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان ئامارەكانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووە و ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە هەموو ڕێكارێك بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بگرێتەبەر.