سەردێر

ئەمشەو غازە ژەهراویەكە دەگاتە ئەم ناوچەیەی كوردستان

خەڵك-

سەبارەت بە دۆخی غازە ژەهراویەكە شارەزایەكی بواری ژینگە ئاشكرای دەكات، ئەمشەو ئەو غازە دەگاتە ئاسمانی ناوچەكانی دهۆك لە هەرێمی كوردستان و داوا دەكات، هاووڵاتیان نەچنە دەرەوە.

پێشەنگ هەڵەبجەیی، خوێندكاری دكتۆرا لە زانستە ژینگەییەكانی زانكۆی وارشۆ و ئەندامی ڕێكخراوی ژینگەدۆستی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەم وێنەیە بێت، كە داتاكانم لە مانگی دەستكردی سێنتیانل ٥ی ناوەندی ئاسمانی ئەوروپی وەرگرتووە، دەردەكەوێت غازەكە خەریكە لە ناو خاكی توركیادا دەچێتە دەرەوە و ڕێژەكەی لەچاو دوێنێدا زۆر كەمی كردووە.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستان و عێراق دەڵێت: “ئەم ئێوارەیە دەبێت لە شاری دهۆك هەست بە غازەكە بكرێت، هەربۆیە تكایە ئەمشەو لە ناوچەی دهۆك كەس نەچێتە دەرەوە و پێویستە خۆپارێزی بكەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، “بە بڕوای من سبەینێ ئەو غازە بەتەواوەتی خاكی كوردستان بەجێدەهێڵێت و خۆشبەختانە ڕێژەی غازەكە لە هەوادا زۆر كەمە، ئەمەش بەواتای زیانی كەمتر دێت”.

دوای تەقینەوەی بوركانێك لە ئیتاڵیا لە دورگەی سەقڵییە شەپۆلێكی غازی دووەم ئۆکسیدی کبریتی (So2 ) بەسەر ناوچەكەدا بڵاوكردەوە و بەهۆی كاریگەری باوە بۆ بەشێكی ناوچەكانی دەورووبەری گوازرایەوە، بەڵام تاد ێت كاریگەرییەكەی كەمتر دەبێتەوە.

No description available.