سەردێر

هەرێم بەشداری لە دیالۆگی ستراتیجی عیراق- ئەمریكا دەكات

خەڵك-
ئێوارەی ئەمڕۆ خوولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی عیراق- ئەمریكا دەستی پێكرد و حكومەتی هەرێم بەشداری لەو دیالۆگە دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، خوولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عیراق- ئەمریكا بەشێوەی ئۆنلاین دەستی بەكارەكانی كرد و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی ئەنتۆنی بلینكن دانیشتنی دیالۆگەكەیان كردۆتەوە.

لای خۆیەوە، د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، بە نوێنەرایەتی كردنی حكومەتی ھەرێم لە بەغدام لە گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عیراق و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دیالۆگەكە ئەمجارە لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەغدا ئەنجام دەدرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕێككەوتنامە و یاداشتی لەیەكترگەیشتنانەی لە مانگی ئاب-ی ساڵی ٢٠٢٠ لە گەڕی دووەمی دایالۆگی ستراتیجی لە واشنتۆن ئەنجام دران.

خوولی یەكەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە 16-6-2020 دستیپێكرد و خوولی دووەمیش لە كۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای مانگی ئاب-ی هەمان ساڵ ئەنجام درا.

لە دیالۆگی ستراتیجی باس لە دۆخی ئەمنی و لایەنی ئابووری و هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق دەكرێت لەگەڵ مەترسی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا