سەردێر

“كەسێك بەناوی ئاسایشەوە پارە و مۆبایلی لە خەڵك سەندووە”

خەڵك-
پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات، كە بەناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە خەڵك كردووە و پارە و مۆبایلی لێ‌ سەندوون.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.ص.م) لە شەقامی 100 مەتری نزیك (فامیلی مۆڵ) دەستگر كرد، كە لە گەڕەكی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاووڵاتییەك كردبوو و پارە و مۆبایلی لێ ستاندبوو.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتباری ناوبراو، هاووڵاتییەكی مەدەنییە و هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی ئاسایشەوە نییە.

مقەدەم هۆگر جەختیشی كردەوە، دوای دەستگیركردنی، ئەو تۆمەتبارە ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كرا و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

May be an image of car and outdoors