خەڵك-
خوولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عیراق- ئەمریكا بەشێوەی ئۆنلاین دەستی بەكارەكانی كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، خوولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عیراق- ئەمریكا بەشێوەی ئۆنلاین دەستی بەكارەكانی كرد.
هەر بەپێیی ڕاگەیەنراوەكە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی ئەنتۆنی بلینكن دانیشتنی دیالۆگەكەیان كردۆتەوە.
خوولی یەكەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە 16-6-2020 دستیپێكرد و خوولی دووەمیش لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵ ئەنجام درا.
لە دیالۆگی ستراتیجی باس لە دۆخی ئەمنی و لایەنی ئابووری و هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق دەكرێت لەگەڵ مەترسی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا.