سەردێر

پارەی هاندان بۆ كارمەندانی تەندروستی خەرج دەكرێت

خەڵك-
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرج كردنی پارەی هاندان بۆ كارمەندانی تەندروستی، كە لە تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كاردەكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرك و كاری ڕۆژانەیان.

ڕاشیگەیاندووە، بڕێكی دیكەی هاوكاری وەك هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەكەین.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن”.