سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەكی مەترسیدار هەڵكشا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1217 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 11532 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 270 كەس و سلێمانی 373 كەس و لە گەرمیان 67 كەس و دهۆك 503 و ڕاپەڕین 4 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 408 كەس چاكبوونەوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.