سەردێر

ئێران، نزیكەی 21 هەزار كەس تووشی كۆرۆنابوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20954 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20954 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 193 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 984 هەزار و 348 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 63 هەزار و 699 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا ڕێگای هاتوچۆ بۆ 396 شار و شارۆچكەی وڵاتی ئێران قەدەغە كراوە.