سەردێر

سەرۆكایەتی پەرلەمان لێبڕینی مووچەی پشتگوێخست

پەرلەمانتاران داوایانكردبوو لێبڕینی مووچە بخرێتە بەرنامەی كارەوە

خەڵك-

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆ دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر 11 پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەكان، چەند پرسێك تاوتوێ دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ زیاتر لە 20 پەڕلەمانتار داوایان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرد، بابەتی بڕینی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەنراوەكە دەستەی سەرۆكایەتی هیچ بڕگەیەكی لەو بابەتەی بۆ كۆبوونەوەكە دیاری نەكردووە.

ڕوپاك ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕەخنە لە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەگرین لەو بارەوە، چونكە بەپێی پەیڕەو چەندینجار ئەو داوایە و هاوشێوەی ئەو داوایەمان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە، بەڵام تاكو ئێستا كاری پێنەكردووە.
وتیشی”دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان پیشێلكاری پەیرەوی كردووە و دەبوو پارێزەری پەیڕەوەكە بوایە، بەڵام پێشێلی دەكات و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆش قسەی خۆمان دەكەین”.