سەردێر

داوای لیستی تەواوی مووچەی مانگی 4 بێ‌ لێبڕین كرا

خەڵك-
لیژنەی بایۆمەتری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە گەنجینەكان دەكات لیستی مووچەی مانگی نیسان بە تەواوی و بێ‌ لێبڕین ئامادە بكەن.

بەپێی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی (باسنیوز) بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی بایۆمەتری ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە گەنجینەكانی وەزارەتی دارایی كردووە لیستی مووچەی مانگی چوار بە ڕێژەی تەواو ئامادە بكەن.

بە پێی نووسراوەكەی لیژنەی بایۆمەتری، كە بۆ گەنجینەكان نێردراوە، “تكایە لیستی مووچەی مانگی 4 بە ڕێژەی 100% ئامادە بكەن”.

سەرچاوەیەكی گەنجینەش ڕایگەیاندووە، “تەنها داواكراوە لیستی مووچەی تەواو و بێ لێبڕینیان بۆ بنێرین، نازانین بۆ چییە، بەڵام مانگی ڕابردووش داوای هەمان لیستیان كردبوو”.