خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە و دەگاتە نزیكەی 35 پلەی سەدی.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ چوار شەمە ٧-٤-٢٠٢١ پلەكانی گەرما بە تێكرای ٢ تا ٥ پلەی سیلیزی لە ناوچەكانی هەرێم بەرزتردەبنەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی زیاتر بوونی كاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باكوری ئەفریقا لە سەرناوچەكە سبەینێ لە تەواوی ناوچەكانی ھەرێمدا پلەكانی گەرمی بەرزتردەبنەوە و ھەست بە گەرما زیاتر دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاسمانی ناوچەكەش لە زۆربەی كات وەك ئەمرۆ ھەوری بەرز و ناڕوونی ئەبێت و خێرایی با ئاسای دەبێت بە ئاڕاستەی جیاواز .
ئاشكراشی كرد، كە پلەی گەرما لە ناوچەكانی گەرمیان و خانەقین دەگاتە 35 پلەی سیلیزی و لە زۆربەی ناوچەكان لەنێوان 27 بۆ 30 پلە دەبێت.