خەڵك-
پەروەردەی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ڕەزامەندی بۆ خەرج كردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی وانەبێژ دراوە و دەشڵێت: “مامۆستایانی وانەبێژ به‌شێکی گرنگ و خاوه‌ن ڕێزی پهروهردهکهمانن”.
ڕاوێژ عەتار، بەرپرسی ئیدارەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ سێ شەممە له‌پاش هه‌وڵ و به‌دواداچوونی هۆبه‌ی ژمێریاری په‌روه‌رده‌که‌مان، زانیاری ته‌واومان وه‌رگرت، که ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری خه‌رجکردنی کرێی وانه‌بێژی مانگی ١١ دراوه و لە ئایندهیەكی نزیکدا به نووسراو به‌ده‌ستمان ده‌گات.
ڕاشیگەیاند، هه‌ر به‌هه‌وڵی هۆبه‌ی ژمێریاری سه‌رجه‌م لیست و ڕێکاره‌کان ته‌واوکراوه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕیاری خه‌رجکردنه‌که یه‌کسه‌ر دابه‌ش ده‌کرێت.
دەشڵێت: “وه‌ک په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ هه‌موو کات پشتیوان و هاوکاری مامۆستایان ده‌بین و هه‌ر ئه‌رک و کارێک بکه‌وێته‌سه‌ر ئێمه له جێبه‌جێکردنی درێغی ناکه‌ین، چونکه مامۆستایانی وانەبێژ هاوشانی مامۆستایانی میلاک به‌شێکی گرنگ و خاوه‌ن ڕێزی پهروهردهکهمانن و داکۆکیکاری هه‌موو ماف و شایستهکانیانین”.