خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، سەردانیكردنی ڕاگیراوان قەدەغە كرا و هۆكارەكەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ “خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنمایەكانی تەندروستی بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار درا سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین قەدەغە بكرێت تا كاتێكی نادیار.
ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەهیچ شێوەیەك سەردانی گرتن و گواستنەوە نەكەن بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕاگیراوان.