سەردێر

خەڵك؛ شوێنی ڕوودان و هێزی بوومەلەرزەكە بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و چەقەكەشی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە.

لە كاتژمێر 6:14 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دەورووبەریانی هەژاند و بەهۆیەوە زۆربەی هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، گوڕی بوومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەناخی زەوی.

ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە لە (کلکە جان) بووە لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نزیک دەریاچەی زرێبار
بەدوری 63 کیلۆمەتر لەپارێزگای سلێمانی.

May be an image of map