سەردێر

ئاوی دوكان 14 مەتر كەمی كردووە

خەڵك-
دەستەی ژینگەی هەرێم هۆشداری كەمئاوی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئاوی دوكان 14 مەتر كەمی كردووە و لەژێر بێڵ ماوسەكەی دوكانە.

دەستەی ژینگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا خەڵك لە چاوەڕوانی ئاوی بێڵ ماوسەكەی دوكان بوو، بەڵام ئەم ساڵ بەپێی وتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان، 14 مەتر ئاو كەمی كردووە و لە ژێر بێڵ ماوسەكەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی 10 ساڵە ھێندەی ئێستا ئاوی دوكان كەمی نەكردووە، كە هۆكارەكەشی كەم بارانی و دروستكردنی بەنداوە لەسەرچاوەكانی ئاوی دوكان.

دەستەی ژینگە ڕاشیگەیاندووە، “پاراستن و دەسگرتن بە ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوییەوە پێوستییەكی هەمیشەییە بۆ پاراستنی ئاوی كوردستان”.