خەڵك – یەحیا حبیب
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، تەرمی منداڵێكی بە ڕەگەز عەرەب دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ، كە بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست داوە.
كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێكی بە ڕەگەز عەرەبیان هێنایە نەخۆشخانەكەمان، كە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دابوو”.
بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانە بووە كاری دەستگێڕە و كاری فرۆشتنی سەوزە و میوەی كردووە لەكاتی شۆفێری و لە نێو یەكێك لە كۆڵانەكانی هەڵەبجەی تازەدا منداڵێكی بە ڕەگەز عەرەب دێتە بەردەمی و خۆی پێدا دەكێشێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
ئاشكراشیكرد، “منداڵەكە بە ڕەگەز عەرەب بووە و تەمەنی 2 ساڵە و دانیشتوی هەڵەبجەی تازە ناوەندی قەزای شارەزوورە”.
ڕاشیگەیاند، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا .