خەڵك-
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگری هەرێم بۆ گفتووگۆ لەسەر پتەوكردن و هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەعرەجی لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان كۆبۆوە بۆ گفتووگۆ لەسەر پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دەزگا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا پتەوكردنی پەیوەندییە ئەمنییەكان و هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر گفتووگۆیان لەسەر كرا، بە تایبەت لەو ناوچانەی جێگەی بایەخی هەردوولان و لە پارێزگە سنورییەكان كە گرنگی و كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عیراق هەیە”.
“لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا گفتووگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و پلانەكانیش كرد بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تێكڕای عیراق، لەگەڵ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕاوەدونانی شانە تیرۆریستییەكان”.