سەردێر

بودجە ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا

خەڵك-
سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ یاسای بودجەی ساڵی 2021ی فیدڕاڵی ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كراوە بۆ پەسەند كردنی و كەوتنە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

د. بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا و بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح، وەك سەرۆك كۆمار یاساكە پەسەند بكات.

ڕاشیگەیاندووە، پاش پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ٣١ی ئازاری 2021، یاسای بودجە لەلایەن پەڕلەمانی عیراقەوە دەنگی لەسەر درا، كە پێكهاتبوو لە 69 ماددە و دوای پەسەند كردنی لەلایەن سەرۆك كۆماری عیراقەوە لە ڕۆژنامەی فەرمی (الوقائع العراقیە) بڵاودەكرێتەوە.

No photo description available.