سەردێر

شوێنی سەركردەكەی داعش لە عیراق ئاشكرا دەكرێت

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر لە عیراق، باس لەو زانیارییە “گرنگانە” دەكات كە لەبارەی ئەبو ئیبراهیم قورەیشی و شوێنی جموجۆڵەكانی دەستیانكەوتووە.

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژی تیرۆری عیراقی، بە ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە”زانیاریی گرنگمان دەستكەوتووە لەبارەی سەركردەی ڕێكخراوی داعش كە لە قۆناغی بەدواداچوون و چارەسەر و وردبینی و هەڵسەنگاندندان، سەركردەكەی ڕێكخراوی داعش لە ناوچە بیابانییەكان و بە تایبەتیش لە ناوچە سنورییەكانی بیابانی ئەنبار، چالاكی و جموجۆڵی هەیە”.

بە وتەی نوعمان”سەكردەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستییەكە لەژێر چاودێری و كۆنترۆڵی دەزگای دژی تیرۆردان”.

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عیراق دەڵێت”لایەنی میدیايی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكە لەئێستادا لاواز بووە و تەنیا لە بانگەواز و بڵاوكردنەوەی مزگێنی و بەسەربازكردندا پەنگی خواردووە”.