سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

بە بەرزترین ڕێژەی تووشبوونی ڕۆژانە دادەنرێت

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 7300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5225 كەسیش چاكبوونەتەوە، 33 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 572 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7300 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە بەرزیترین ڕێژە و بە ژمارەیەكی پێوانەیی تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە لە وڵاتدا بڵاوبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست و دهۆك بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2634 و لە بەسرە 866 و لە واست 526 و لە دهۆك 456 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 279 هەولێر 121، و دهۆك 456 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5225 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و میسان و نەجەف و دهۆك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 33 كەس بەهۆی پەتاكە.