سەردێر

بە ڤیدیۆ؛ چركەساتی بوونە قوربانی 5 كەس لە ڕووداوی هاتووچۆدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای گەزنە- عەنكاوە كەسێك گیانی لەدەستدا و 4ی دیكەش بریندار بوون.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆیی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕوداوەكەی ئەمڕۆی ڕێگای گەزنە – عەینكاوە، كە بەهۆی هەڵەی شۆفێری گیتایەكی تایبەتەوە بوو كەسێك گیانی لەدەستدا و 4 كەسی تریش بریندار بوون، برینی دووانیان زۆر مەترسیدارە.

ڕاشیگەیاند، ئەو ڤیدیۆیە ئێمە نەماندەویست بڵاوی بكەینەوە، چونكە زۆر جەرگبڕە، بەڵام بەپێویستمان زانی بڵاوببێتەوە بۆئەوەی وەكو وەڵامێك بێت بۆ ئەو كەسانەی شۆفێری پیكابی بێتاوانیان خەتابار كردبوو.