سەردێر

شارێكی هەرێم زۆرترین ژمارەی مردن بە كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 856 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 12 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8238 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 121 كەس و سلێمانی 208 كەس و دهۆك 254 و هەڵەبجە 2 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 432 كەس چاكبوونەوە و 12 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 7 كەسیان لە دهۆك بوون.

No photo description available.