سەردێر

وەزارەتێكی هەرێم لە 50%ی قەرزەكان خۆشدەبێت

خەڵك-
وەزارەتی‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێم، بڕیاردەدات 50%ی‌ سزای‌ دواكەوتنی‌ قەرزی‌ پارەی‌ بەشدارییەكان خۆشببێت، “ئەگەر خاوەن كار بەشێوەی‌ نەقد و بەیەكجار قەرزەكەی‌ بداتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”پاڵپشت بە بڕگەی (حەوتەم) لەكۆنووسی دانیشتنی ژمارە 123ی ئەنجومەنی كارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران بڕیاریدا سزای دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان دەبەخشرێن بەڕێژەی 50% بە مەرجێك ئەگەر خاوەن كار لە2021/6/1 تا 2021/11/1 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لە پارێزگاكان بكات بۆ دانی پارەی بەشداریەكان و قەرزەكەی بە شێوەی نقد بە یەكجار”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەروەها ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە قەرزەكەیان بۆ ناكرێت بە قیست هەروەها ئەو خاوەنكارانەی پارەی قەرزەكانیان بۆ كراوە بە قیستی مانگانە ئەگەر لە ماوەی سەرەوە پارەكەیان بە نەقد بدەن بەر ئەو بڕیارە دەكەون”.