سەردێر

كازمی وانەبێژان و خۆبەخشان دەكات بە گرێبەست

خەڵك-
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا سەرجەم وانەبێژان و كارمەندە خۆبەخشەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بكات بە گرێبەست.

بەپێیی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەندا، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران پێشنیاری كردووە ڕەزامەندی بدرێت بە ئەنجامدانی گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و كارمەندە كارگێڕییە خۆبەخشەكانی وەزارەتی پەروەردە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ ئەو توێژانە و تەرخان كردنی دارایی بۆیان.

هەفتەی ڕابردوو پەڕلەمانی عیراق یاسای بودجەی ساڵی 2021ی پەسەند كرد و تێیدا بڕگەیەك تەرخان كرابوو بۆ دابین كردنی تەرخانكراوی دارایی بۆ بەگرێبەست كردنی مامۆستایانی وانەبێژ و خۆبەخشەكان.