سەردێر

ئێران، ڕیكۆردی تووشبووانی كۆرۆنای تۆمار كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17430 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17430 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 174 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 963 هەزار و 394 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 63 هەزار و 506 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی قردێلەی سوور و پرتەقاڵییان وەرگرتووە، هاتوچۆ بۆ 227 قەدەغە كراوە.