سەردێر

كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی چوار داواكاری هەیە

 

سلێمانی ـ نزار جەزا

كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی كوردستان یاداشتێكیان خوێندەوە، كە تێیدا چوار داواكارییان خستەڕوو.

لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی كوردستان یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی كرد.

ئەو كۆمەڵەیە داواكارن كۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشبكرێت، هاوكات موچە پاشەكەوتكراو و نەدراوەكانیان بۆ خەرجبكەن و كاتی خەرجكردنەكەش دیاریبكرێت.

هەروەها داواكارن، پلە بەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بگەڕێتەوە و فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخش دابمەزرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق پەسەندكراوە، كە خواستی كوردی لەسەر جێبەجێكراوە.

No description available.