سەردێر

داوادەكرێت پرسی لێبڕینی مووچە لە دانیشتنی پەڕلەمان زیاد بكرێت

ژمارەیەك پەرلەمانتار یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكەن

 

خەڵك
ژمارەیەك پەڕلەمانتار یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان دەكەن و داوا دەكەن بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دانیشتنی سبەینێی پەڕلەماندا زیاد بكرێت.

لە یاداشتێكدا كە 17 پەڕلەمانتاری كوردستان واژۆیان كردووە ، داوا دەكرێت لە دانیشتنی سبەینێی پەڕلەمانی كوردستاندا بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان زیاد بكرێت.

سبەینێ‌ چوار شەممە 7/4/2021 پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە 6 ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەم ئەنجام دەدات.

No description available.