خەڵك
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێكی ئاگركەوتەنەوە لە یەكێك لە گەڕاجەكانی ئۆتۆمبێل 5 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان.
سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 4:20 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵمان پێگەیشت كە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە گەڕاجەكانی ئۆتۆمبێل لە پیشەسازی باشوور ڕوویداوەو تیمەكانی ئاگر كوژاندنەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.
وتیشی ، لە ئەنجامی ڕووداوەكە پێنج ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان و ژمارەیەكی زۆریش ئۆتۆمبێل لە سوتان ڕزگاركران.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ڕووداوەكە شۆرتی كارەبا بووە و جگە لە زیانە ماددییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.