سەردێر

“ئێران، دەستی بە گرتنەوەی ئاو كردووە”

خەڵك-

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مەترسی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دروست بووە.

بەهۆی ئەو بێ بارانییەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتووەتەوە، مەترسی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و ژنگەی هەرێم دروست بووە و بەپێی زانیارییەكانیش ئێران زۆر بە كەمی ئاو بۆ سنوورەكانی هەرێم بەردەداتەوە.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو ناوچانەی ئاوتێزانی بەنداوی دەربەندیخانن كە ناوچەكانی كوردستان ڕۆژهەڵاتی كوردستان و سلێمانی دەگرێتەوە ئەمساڵ بارانی زۆر كەم باریوە.
وتیشی”حكومەتی ئێران ئاویان لە بەنداوەكانی خۆیان گلداوەتەوە، ئێمەش پابەندین بەوەی ئایا ئێران ئەو تونێلەی دروستی كردووە ئاوەكەی گل دەداتەوە بۆ خۆی یان بەشێكی بەر دەداتەوە بۆ دیوی هەرێم، چونكە دەبێت بە ڕێكەوتن بێت لەگەڵ لایەنی عێراقی”.

ئاشكراشیكرد، ئێران لە بەرواری 9-3وە ئاویان بەرنەداوەتەوە یان كەمیان بەرداوەتەوە، ئەوەی ئێستا هەیە هی تانجەرۆ و زەڵم و ناوخۆی هەرێمە و ئەوان لە ئێستاوە دەستیان بە گرتنەوەی ئاو كردووە.