سەردێر

لەماوەی مانگێكدا 57 شوێن داخراون

خەڵك

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە پێنج هەزار سەردانیان كردوەو (57) شوێنیان داخستووە و دەستیش بەسەر(36) تۆن كالاو شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لیژنە هاوبەشەكان (5)هەزارو (651) سەردانیان كردووە و دەستیشیان بەسەر (36) تۆن كاڵاو شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچودا گرتوە‌.

بەپێی ئاماری مانگانەی كاری لیژنە هاوبەشەكان، لە مانگی 3 بەراورد بە مانگی دوو، ژمارەی سەردان و سەرپێچییەكان و داخستنەكان زیادیان كردووە، بەڵام بڕی لەناوبردنی شمەك و خۆراكی ماوە بەسەرچوو كەمتر بووە‌.
لە ئامارەكەدا هاتووە لە ماوەی مانگێكدا (5)هەزارو (641) سەردانیان كردووه و (663) سەرپێچی تۆمار كراوە و (57) شوێنكاریش داخراون (36)تۆن خۆراك و شەمەك لەناوبراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەبڕی 67 ملیۆن و490 هەزار دیناریش سزای سەرپێچیكاران دراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لە مانگی دوو (شوبات)دا (563) سەرپێچی تۆماركراوە و (42) شوێن داخراوەو (38)ملیۆن و (390) هەزار دیناریش سزا نووسرابوو.

No photo description available.