سەردێر

بەهۆی ئۆتۆمبێلەكەی خاڵییەوە، منداڵێكى 2 ساڵ گیانی لەدەستدا

خەڵك-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، شۆفێرێك خوشكەزایەكی خۆی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

عەلی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری كیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێكی دوو ساڵان بەناوی (ئیناس محەمەد حسێن) دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیكرد، بەوتەی كەسوكاری منداڵەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە خاڵی منداڵەكەیە و لەلای ماڵی خۆیان منداڵەكەی شێلاوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا تەرمی منداڵەكە بەمەبەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.