خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.
یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 6-4-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 100 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنی بە 146 هەزار و 950 مامەڵەی پێوە كراوە.
ئاشكراشیكرد، ڕێژەی دۆلار لە بازاڕی سلێمانی ڕوو لە كەمبوونەوەیە.
وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 487 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.
بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.