سەردێر

بەڕێوەبەری بەنداوەكان:زەنگی وشكەساڵی لێیداوە

خەڵك
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم دەڵێت، زەنگی وشكە ساڵی لێیداوەو پێویستە حكومەت پلان بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی دابنێت و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لەهەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، زەنگی وشكە ساڵی لێیداوەو پێویستە حكومەت پلان بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی دابنێت و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.

دەشڵێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان یەك ملیار مەتر سێجا كەمی كردووە قەبارەی بەنداوی دووكان 7 ملیار مەتر سێجا مەتر ئاو دەگرێت بەڵام لە ئێستادا 3 ملیار و 700 ی تێدایە و بەنداوی دەربەندیخانیش قەبارەكەی 2 ملیارو نیوەو لە ئێستادا ملیارێك و 700 ملیۆنی تێدایە.

وتیشی، سەرجەم ئاماژەكان بەڕوونی پێماندەڵێن كە ئەمساڵ وشكەساڵییە و دەبێت پلان و ئامادەكاری هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ، پێویستە هەموو بەڕێوەبەرایەتیە ئاوی و كشتوكاڵیەكان پلانی خۆیان هەبێت و بودجەی پێویست تەرخانبكرێت.