سەردێر

تەندروستی: ڕۆژنامەنووسان دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كارەكەیان و بەركەوتەی زۆریان لەگەڵ خەڵك، ڕاگەیاندنكاران و ڕۆژنامەنووسان دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری ڕاگەیاندنكاران و ڕۆژنامەنووسان دەكاتەوە، بەپێی شوێنی جوگرافی، سەردانی بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن، بۆ ئەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان لێبدرێت.

ئاشكراشیكرد، لەبەرئەوەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژانە لەكاتی ڕاپەڕاندنی كارەكانیان بەركەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاووڵاتییان و سەردانی زۆر لە شوێنەكان دەكەن و دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر. بۆیە بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنووری شاری هەولێر ڕاگەیاندنكاران و ڕۆژنامەنووسان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن لە بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بەپێی ئەو ڕێنماییانەی كە لیژنەی زانستی دایناوە.