سەردێر

بەنداوێك لەسەر ڕووباری دیجلە دروستدەكرێت

 

خەڵك
بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی كەم ئاوی و زیادكردنی روبەری كشتوكاڵی، بڕیاردراوە بەنداوێكی نوێ لەسەر رووباری دیجلە و لە باكووری بەنداوی مووسڵ دروستبكرێت.

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەنداوەكە نزیكە لەناوچەی سنووری عێراق لەگەڵ توركیا و سووریا و لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەم ئاوی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانیی و تەواوكردنی هەنگاوە هونەری و سەرەتاییەكان، بڕیاریشە لەداهاتوویەكی نزیكدا دەست بكرێت بەكاركردن بۆ دروستكردنی ئەو بەنداوە.