سەردێر

ئەسەسەرد: كوردستان دەبێتە دراوسێی چین

خەڵك

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: واژۆكردنی ڕێككەوتنە ستراتیژییەكەی نێوان ئێران و چین، كوردستان دەكاتە دراوسێی چین.

فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە شیكارییەكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ڕێككەوتنی ستراتیژی 25 ساڵەی ئێران و چین كاریگەری لەسەر هەژموونی ئەمریكا و وڵاتانی ناوچەكە و هەرێمی كوردستانیش دروست دەكات.

فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەند هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج هەزار كیلۆمەتر لە چینەوە دوورە، بەڵام واژۆكردنی ڕێككەوتنە ستراتیژییەكەی نێوان ئێران و چین، كوردستان دەكاتە دراوسێی چین و دەشێ ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژێرخانی ئابووریی كوردستان هەبێت.