سەردێر

لە شارێكی كوردستان قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی ڕاگەیەندرا

خەڵك-
فەرماندەی گشتی ئۆپەۆراسیۆنە هاوبەشەكان لە پارێوگەی كەركوك، بڕیاردەدات قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی لە تێكڕای پارێزگەكەدا لە كاتژمێر نۆی ئێوارە بۆ پێنجی سەرلەبەیانی سبەینێ‌، جێبەجیً بكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرماندەی گشتی ئۆپەۆراسیۆنە هاوبەشەكان لە پارێوگەی كەركوك بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا دەستبكرێت بە جێبەجێكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی لە تێكڕای ناوچەكانی پارێزگەكە، و سەنتەری پارێزگە بەشێوەیەكی تايبەت لە كاتژمێر نۆی ئێوارەی ئەمڕۆ، تا كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی سبەینێ‌، ئەمەش وەك ڕٍێكردن لەگەڵ بڕیارەكانی لیژنەی باڵای سەلامەتی نیشتمانی لە عیراق”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران دەكرێت بەپێی ڕێنماییە كارپێكراوەكان و مەفرزەكانی هاتووچۆش بازگە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دادەنێن كە سەرپێچی دەكەن”، داواشی لە هاووڵاتیان كرد، هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان بكەن لە بەجێگەیانی ئەركانیان.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە پارێزگەی كەركوك 123 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و 2 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاكە تۆماركرا.