سەردێر

سلێمانی، ئەگەری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لەئارادایە

خەڵك-
بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی بەدووری نازانێًت لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت.

سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردەوە”لەئێستادا دۆخەكە بەوشێوەیە نییە كە پێویست بكات قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێت”.

بە وتەی سەباح هەورامی”ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت”.

ئەم پەیامەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە زیادبوون كردووە، بەجۆرێك كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، هەزار و 45 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 16 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمەش بە دەستەواژەیەكی مەترسیدار بۆ هەڵكشانی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسەكە دادەنرێت.