سەردێر

نرخی نەوت دابەزی

خەڵك-
نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و ئەمڕۆ دوو شەممە نرخەكەی بەڕێژەی زیاتر لە 5% ڕووی لە دابەزین كرد، ئەمەش پێچەوانەی ئەو دەستكەوتانە بوو كە پێشتر بە پاڵپشتی بڕیارەكەی ئۆپیك هێنایەدی سەبارەت بە سوككردنی پلەبەندی هەندێك لەو پێوەندانەی بەسەر بەرهەمدا سەپێنراون.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی زياتر 5% ڕووی لە دابەزین كرد و بەرمیلێكی گەیشتە 57 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی بەرێنت بەڕێژەی زياتر 5% ڕووی لە دابەزین كرد و بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتەش 61 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

پێشتر وڵاتانی گروپی (ئۆپیك+) لەسەر سوككردنی پێوەندەكان بەسەر بەرهەمدا ڕێكەوتن بە جۆرێك كە بەبڕی 350 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە مانگی ئایار و 350 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە مانگی حوزەیران و 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە تەمموزی داهاتوو بەرهەمەكانیان زیادبكەن.