سەردێر

ئێران: سیخوڕێكی ئیسرائیلمان دەستگیركرد

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئێران، دەستگیركردنی ژمارەیەك سیخوڕ ڕادەگەیەنن كە “لەنێوانیاندا كەسێك هەیە لەلایەن دەزگای مۆسادی ئیسرائیلیەوە لە پارێزگەی ئازەربایجان خراوەتەگەڕ”.

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لەزاری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگەی ئازەربایجانەوە بڵاویكردەوە”لە پارێزگەكە سیخوڕێك دەستگیركرا كە كاریی بۆ ئیسرائیل دەكرد، لەگەڵ چەندان سیخوڕی تر كە پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگری وڵاتانی ناوچەكەوە هەیەگ.

لەلایەكی ترەوە بەرپرسە ئێرانییەكە، بوونی چەكدارە تەكفیرییەكانی لە پارێزگەی ئازەربایجانی شەرقی ڕەتكردەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئازەربایجان”19 ئەندامی باندێكیان دەستگیركردووە كە كاریی ساختەكارییان دەكرد و چەكی بانك و بەڵگەنامەكانیان لە پارێزگەی ئازەربایجانی شەرقی ساختە دەكرد”.

بەرپرسە ئێرانییەكە دەڵێت”وەزارەتی ئاسایش لە پێشەنگی وەزارەتەكاندایە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی ئابوری وەك بەقاچاخبردنی كاڵا و هەڵاتن لە باج و شاردنەوەی شتومەك و پێداویستییەكان لە خەڵكی”.