سەردێر

پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارانی كوشتنی پیاوە 50 ساڵەكەی چەمچەماڵ دەستگیركران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكدا لەناحیەی شۆرش كەسێك گیانی لەدەستدا و 2 كەسی دیكەش برینداربوون، بەو هۆیەوە شەش تۆمەتباردەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا، سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان لە كاتژمێر 9 لە ڕووداوێكدا لە شارەدێی شۆرشی سەربە شارۆچكەی چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و 2 كەسی دیكەش برینداربوون، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەدوای ڕووداوەكەوە دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆرش ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بەتۆمەتباران بووە و ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

ئەمە لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی شۆرشی سەربە شارۆچكەی چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕو ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە 2 كەس لەهەردوو بنەماڵە بریندار بوون و هاووڵاتییەكی تریش كە دوكانی لەوناوە هەبووە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .

‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە