سەردێر

ژمارەی تووشبوانى كۆرۆنا 131 ملیۆنی تێپەڕاند

 

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 131 ملیۆن تێدەپەڕێنێت.

مردنبەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ دوو‌ شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ زیاتر لە 131 كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 850 هەزار كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان
پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە زیاتر لە 105 ملیۆن كەس.

بەپێی زانیارییەكانی زانكۆی هۆبكنز، ویلایەتە یەكگرتووەكان تائێستاش لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە بەهۆی كۆرۆنا، بەجۆرێك كە تائێستا 555 هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە مردون و كۆی گشتی ژمارەی تووشبووەكانیش لە وڵاتەكەدا گەیشتۆتە زیاتر لە 30 ملیۆن و 700 هەزار كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.