سەردێر

ژمارەیەك بەرپرسی باڵای عیراق یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو

خەڵك-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، دەركردنی 13 یاداشتی دەستگیركردن و پەلێكیشكردن لەدژی پارێزگارانی پێشوو و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە حیللە دەردەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە بڵاوكرایەوە”دادگای لێكۆڵینەوەی حیللە كە چاو بە دۆسێكانی نەزاهەدا دەخشێنێتەوە، لە ناوەڕاستی كانوونی دووەم تا كۆتایی مانگی ئاداری ڕابردوو، زیاتر لە 13 یاداشتی دەستگیركردن و پەلكێشكردنی بۆ بەرپرسانی باڵا دەركردووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”یاداشتەكانی دەستگیركردن و پەلكێشكردن بۆ ئەو بەرپرسانە، پەیوەندییان بە دۆسێكانی گەندەڵی دارایی و ئیدارییەوە هەیە”.