سەردێر

كۆرۆنا بەرەو مەترسی دەڕوات

خەڵك
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لەهەرێم پابەند نەبوونی هاووڵاتیانە بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی.

د.بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن بەكۆرۆنا لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان سستی پابەندبوونی ڕێنماییەكانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

دەشڵێت، دۆخەكە لەمەترسیدایە و هاووڵاتیان سەركاروانی كەمكردنەوەی ئەم مەترسیەن، ئەگەر هاوڵاتییان پابەندبن پێشبینییەكانمان باشدەبێت، ئەگەریش هاوكارمان نەبن پێشبینیەكان بەڕاستی خراپ دەبن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبینین لەسەرەتای مانگی دوو بەداخەوە حاڵەتەكان دووبارە ژمارەی توشبوون لەبەرزبوونەوەدایە ئەم بەرزبوونەوەیەش بەڕادەیەكە كەڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسی زیاترە و ژمارەی توشبوو زیاترە.

دەشڵێت، بەداخەوە خەڵكێكی زۆر تووشی كۆرۆنا دەبێت بەتایبەتی ئەوانەی لەخانەوادەیەك كەسێك تووشدەبێت دەردەكەوێت ئەندامانی خانەوادەكە بەتەواوەتی تووشی ئەم پەتایەبوون بۆ هەمووان گوازراوەتەوە بۆیە پابەندبوون بەڕێنماییەكان تاكە ڕێگەیە بۆ كەمكردنەوە و هێنانە خوارەوەی ئەم توشبوونە.

د.بژار موسا ڕونیكردەوە” بەرزبوونەوەی تووشبوون بەكۆرۆنا چەند هۆكارێكە واتە تەنها هۆكارێك نییە و سەرەكیترینیان سستی پابەندبوونی ڕێنماییەكانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، وە هۆكاری دووەم گۆڕانی ئەو ڤایرۆسەیە كە بەسەریدا هاتووە بۆتەهۆی ئەوەی بەخێرایی بڵاوببێتەوە ئەمەش بەداخەوە بەڕاستی مەترسی ئەم ڤایرۆسە پیشان دەدات، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بن.