سەردێر

پسوڵەی كارەبا بە پێوەری زیرەك دەردەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

لەئێستادا لە ٤٣٪ی كارەبای هەرێم بەفیڕۆ دەچێت، وەزارەتی كارەباش سەرقاڵی ئەوەیە لەپڕۆژەكانیدا سوود لە ووزە نوێبووەكان وەك خۆر وەربگرێت.

كەمال محەممەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆهەمواركردنەوەی یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٠٦ لەپەڕلەمان بووین، هەموارەكەش لەچوارچێوەی چاكسازیەكانە و كۆمەڵێك گۆڕانكاری كراوە كەبەشێكی پەیوەندی بەهەیكەلی وەزارەت هەیە.

دەشڵێت، ٥٦٨ هەزار پێوەر لەهەرێمی كوردستان دانراون، پڕۆسەكەش بەردەوامە، لەم مانگەوە پسوولەشی پێ دەردەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تاكۆتایی ئەمساڵ دانانی پێوەری زیرەك كۆتایی دێت، ڕێژەیەكی باشی كاڕەبای بەفیڕۆچووش گەڕاوەتەوە.