سەردێر

سوپای پاسداران سنوری سەوڵاوا تۆپباران دەكات

خەڵك
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بێ هیچ جۆرە ئاگادار كردنەوەیەك دەستی كردووە بە تۆپبارانكردنی بەرزاییەكانی كێوی شاهۆ لە ناوچەی سەوڵاوا و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵكی ناوچەكە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستی كردووە بە تۆپبارانكردنی بەرزاییەكانی كێوی شاهۆ لە ناوچەی سەوڵاوای پارێزگای سنە.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، سپای پاسداران بەرزاییەكانی ” هەواری دۆڵە” ی شاهۆ لە نێوان گوندەكانی ” دەڵەمەرز” و ” دێوزناو” بە خەستی تۆپباران كردووە.

بە وتەی دانیشتوویەكی گوندی دەڵەمەرز ئەو تۆپبارانە بێ هیچ ئاگادارییەكی پێشتر و لە ناكاو دەستی پێكردووە و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە چوونەتە ئەو ناوچەیە كە ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانیی زۆری خەڵكی ناوچەكە.